هوژان

IMAGE 2025-02-28 17:34:07

چین: ڕێوشوێنی پێویست لە دژی باجەکانی ئەمریکا دەگرینەبەر

Picture of ئه‌دمین
ئه‌دمین

چین ڕایگەیاند کە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ بەرپەرچدانەوە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە کاردانەوە بەو باجانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە سەپێنراوە.

چین بە توندی دژی ئەو باجە نوێیانەی ئیدارەی ترەمپ بەسەر کاڵا چینییەکاندا سەپاندووە. وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاند، هیوادارن ئەمریکا خۆی لە دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو بەدوور بگرێت و بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاست بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.

هەروەها چین هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر ئەمریکا پێداگری لەسەر ئەو ڕێبازە بکات، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خۆی دەگرێتەبەر.

ناوەڕۆکی پەیوەندیدار

hujan
ورود به هوژان
ابتدا باید وارد حساب کاربری خود شوید

کاربر جدید هستید؟ ثبت نام