🔴 جیاوازی لە ڕاپۆرتەکان؛ ترامپ قسە لە دانوستانى ڕاستەوخۆ دەکات، ئێران جەخت لەسەر ناڕاستەوخۆبوون دەکات!
لەکاتێکدا دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ویلایەتە یەکگرتووەکان، قسە لە گومانێکى دانوستانى ڕاستەوخۆ و لە ئاستێکى باڵادا لەگەڵ ئێران دەکات و وەسفى بە “ڕێککەوتنێکى زۆر باش” دەکات بۆ ئێران، بەرپرسانى ئێران ڕاپۆرتێکى جیاواز پێشکەش دەکەن.
✅ عەباس عێراقچى، جێگرى وەزیرى دەرەوەى ئێران، لە پەیامێکدا لە تۆڕى کۆمەڵایەتى ایکس (تویتەرى پێشوو) پشتڕاستکردەوە کە ئێران مەبەستى دانوستان لەگەڵ ئەمریکایە؛ بەڵام ئەم دانوستانانە بە شێوەیەکى ناڕاستەوخۆ دەبێت. ئەو دەڵێت: «ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکان ڕۆژى شەممە لە عومان کۆدەبنەوە بۆ دانوستانى ناڕاستەوخۆ لە ئاستێکى باڵادا.»
❗️ ئەم جیاوازییە لە ڕاپۆرتەکان، جارێکى تر نیشاندەرى ئەو گرژییانەیە کە لە ئاستى دیپلۆماسی نێوان تاران و واشنتۆن هەیە. ترامپ هەروەها هۆشداری دەدات کە ئەگەر دانوستانەکان شکستیان هێنا، ئێران ڕووبەڕووى “مەترسییەکى گەورە” دەبێتەوە.
📌 عێراقچى لە کاتێکدا باس لە گرنگی ئەم گفتوگۆیانە دەکات، دەڵێت: «ئەم دانوستانانە بە هەمان شێوەى کە دەرفەتێکن، تاقیکردنەوەیەکیش دەبن. تۆپ لە گۆڕەپانى ئەمریکادایە.»
🔍 ئێستا سەرنجەکان خرایە سەر دانوستانەکانى ڕۆژى شەممە لە عومان؛ شوێنێک کە دەکرێت دەستپێکێک بێت بۆ گۆڕانکارییەکى گرنگ لە ڕێڕەوى دۆسیەى ئەتۆمیى ئێران و پەیوەندییەکانى تاران – واشنتۆن، یان دەکرێت هەنگاوێکى دیکە بێت لە ڕێگەى گەیشتن بە کۆڵ کوێچەى سیاسییەوە.