چین ڕایگەیاند کە هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرنەبەر بۆ بەرپەرچدانەوە و پاراستنی بەرژەوەندییەکانی لە کاردانەوە بەو باجانەی کە لەلایەن ئەمریکاوە سەپێنراوە.
چین بە توندی دژی ئەو باجە نوێیانەی ئیدارەی ترەمپ بەسەر کاڵا چینییەکاندا سەپاندووە. وەزارەتی بازرگانی چین ڕایگەیاند، هیوادارن ئەمریکا خۆی لە دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی ڕابردوو بەدوور بگرێت و بگەڕێتەوە سەر ڕێڕەوی ڕاست بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکان.
هەروەها چین هۆشداریشیدا لەوەی ئەگەر ئەمریکا پێداگری لەسەر ئەو ڕێبازە بکات، هەموو ڕێوشوێنێکی پێویست بۆ بەرگریکردن لە مافە ڕەواکانی خۆی دەگرێتەبەر.