🚨 ترەمپ: حوسییەکانی یەمەن لەناوچوون، هێرشەکان بەردەوامن!
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی دووشەممە لە پەیامێکدا ڕایگەیاند کە هێزەکانی سەر بە ئێران لە یەمەن لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا بەهۆی هێرشە قورسەکانی ئەمریکاوە زیانێکی زۆریان پێگەیشتووە و زۆرێک لە سەرکردەکانیان کوژراون.
🔸 ترامپ لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتیی (Truth Social) نووسیویەتی
: 🗣 “زۆرێک لە چەکداران و سەرکردەکانی حوسییەکان لە ژیاندا نەماون. “ئێمە هەموو ڕۆژێک و هەموو شەوێک بە توندی لێیان دەدەین”
🔸 بە گوتەی سەرۆکی ئەمریکا، واشنتۆن هێرشەکان ڕاناگرێت تا ئەو کاتەی هەڕەشەی حوسییەکان بۆ “ئازادی کەشتیوانی” نەهێڵرێت دەریای سوور ترامپ هۆشداریدا لەوەی ئەگەر حوسییەکان تەقەکردن لە کەشتییە ئەمریکییەکان نەگرن، ئەمریکا فشارە سەربازییەکانی زیاد دەکات و “ئازاری ڕاستەقینە”یان بەسەردا دەسەپێنێت
🔸 ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و بریکارەکانی ئێران لە ناوچەکەدا زیادیکردووە و نیگەرانییەکان لەبارەی تەشەنەسەندنی ململانێکانەوە زیادیکردووە
💬 پرسیارێکی گرنگ:
ئایا دەکرێت ئەم هێرشانە ببێتە هۆی دروستبوونی ململانێی ڕاستەوخۆ لە نێوان ئێران و ئەمریکا؟