نرخی پشکی کۆمپانیای Nvidia لە یەک ڕۆژدا 279 ملیار دۆلار دابەزی
کۆمپانیای ئەمریکی “Nvidia” Nvidia کە بەرهەمهێنەری چیپی زیرەکی دەستکردە، لە ماوەی یەک ڕۆژدا ڕووبەڕووی دابەزینی بەهای پشکەکانی بە بڕی ٢٧٩ ملیار دۆلار بووەوە. تا ئێستا هیچ کۆمپانیایەکی ئەمریکی زەرەرێکی وا گەورە نەبووە.
لەم دواییانەدا بەهۆی ئاسۆی نائومێدکەری چالاکییەکانییەوە، پشکی کۆمپانیاکە لە ژێر فشاردا بوو. هەفتەی ڕابردوو کۆمپانیاکە پێشبینی داهاتی چارەکی پێشکەشکرد کە نەیتوانی چاوەڕوانییەکانی وەبەرهێنەران بەدیبهێنێت.
وەزارەتی دادی ئەمریکا بانگهێشتنامەی بۆ کەناڵی Nvidia دەرکرد بۆ لێکۆڵینەوە لە پێشێلکارییەکانی دژە ئیختیلاف. دوای بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، پشکی کۆمپانیای Nvidia بەڕێژەی 9.5% دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەهای کۆمپانیاکەش 279 ملیار دۆلار دابەزی.
لە وەڵامی پرسیارەکاندا سەبارەت بە توێژینەوەکە، کۆمپانیای Nvidia ڕایگەیاندووە، باڵادەستی لە بازاڕدا دەگەڕێتەوە بۆ کوالێتی بەرهەمەکانی، کە کارایی خێراتر پێشکەش دەکەن.
سامانی جێنسن هوانگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Nvidia بەهۆی دابەزینی پشکەکانەوە نزیکەی 10 ملیار دۆلار دابەزی.
چاودێران دەڵێن لەم دواییانەدا وەبەرهێنەران وریا بوون لە تەکنەلۆژیای زیرەکی دەستکرد. هۆکاری ئەمەش کەمی خێرایی ئەم وەبەرهێنانە. ئەمەش هەفتەی ڕابردوو کاریگەری لەسەر بەنرخترین کۆمپانیاکانی وۆڵ ستریت هەبوو. پشکەکانی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و کۆمپانیای ئەلفابێتی دایکی گووگڵ دوای ڕاپۆرتە چارەکییەکانیان لە مانگی تەمموزدا دابەزینیان بەخۆوە بینی.
زیرەکی دەستکرد و چاوەڕوانییەکانی وەبەرهێنەران
زیرەکی دەستکرد بەشدارێکی بەرچاوی هەبووە لە بەرزبوونەوەی نرخەکان لە بازاڕەکانی بۆرسەی ئەمریکا لەم ساڵدا. لە سەرەتای ئەمساڵەوە کۆمپانیای Nvidia زیاتر لە 120% گەشەی کردووە. ئەمەش گەورەترین بەرزبوونەوەی بەهای ئەو پشکانەیە کە لە لیستی “نازداک” (بۆرسەی ئەلیکترۆنی ناسداک لە ئەمریکا)دا هاتووە.
لە سەرەتای مانگی حوزەیران بەهای دارایی کۆمپانیای Nvidia بۆ یەکەمجار 3 ترلیۆن دۆلاری تێپەڕاند و گەیشتە 335 تریلیۆن دۆلار، ئەمەش لە ئەپڵ و مایکرۆسۆفتی تێپەڕاند وەک بەنرخترین کۆمپانیای جیهان.
بەڵام دەوترێت ئەوەی ڕۆژی سێشەممە ڕوویدا پەیوەندی بە دابەزینی 75.7%ی پێوەرەکانی چیپی “PHLX” هەیە، کە گەورەترین دابەزینی پێوەرەکە بووە لە ساڵی 2020ەوە.
چیپەکانی Nvidia گرانن بەڵام دەگمەنن چونکە خواست لەسەریان زۆرە، بەتایبەتی کۆمپانیا تەکنەلۆژییە دەوڵەمەندەکان کە کێبڕکێ دەکەن لە زیرەکی دەستکرددا. هەر بۆیە جێنسن هوانگ بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای Nvidia ئەولەویەتەکانی ئەو کڕیارانەی داناوە کە دەتوانن دەستبەجێ چیپەکان لە ناوەندەکانی داتاکانیان بەکاربهێنن بەبێ ئەوەی پێویست بکات سەرەتا بیخەنە ناو کۆگا.