ئازاد بوونی چانگ پێنگ ژاو
چانگپێنگ ژاو، هاودامەزرێنەر و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاڵوگۆڕی باینانس، دوای چوار مانگ زیندانیکردن بەهۆی سپیکردنەوەی پارە لە زیندان ئازادکرا. بەڵام شتێک ڕوونە و ئەویش ئەوەیە کە ژاو ناگەڕێتەوە بۆ باینانس.
لە چاوپێکەوتنێکدا لە ٢٤ی ئەیلول، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێستای کۆمپانیای باینانس ڕیچارد تێنگ کە دوای لابردنی سی زی دەستنیشانکرا، خۆی لە پرسیارەکان ڕزگارکرد سەبارەت بەوەی کە ئایا ژاو بەشدار دەبێت لە کۆمپانیای باینانس یان نا، بەڵام وتی وەک خاوەن پشکێکی سەرەکی دەمێنێتەوە.
دوای ماوەیەکی زۆر یەکەم تویتەکەی بڵاوکردەوە. بەڵام بازاڕی دراوی دیجیتاڵی کاردانەوەی ئەرێنی بەرامبەر بەم بابەتە نەبوو.