وارن بافێت لە کۆتایی هەفتەدا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی سی بی ئێس باسی لە باجەکانی ترەمپ کرد. ئەو ئاماژەی بەوەدا کە باجەکان دەتوانن هەڵاوسان هان بدەن و زیان بە بەکاربەران بگەیەنن.
بافێت وتی: “باجەکان، لە ڕاستیدا، ئێمە ئەزموونێکی زۆرمان لەگەڵیان هەبووە.” “ئەوان تا ڕادەیەک کردەوەیەکی شەڕن.” هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، بە تێپەڕبوونی کات باجێکن لەسەر کاڵاکان. بافێت جەختی لەوە کردەوە کە لە بواری ئابووریدا پێویستە هەمیشە ئەو پرسیارە بکەیت کە “و پاشان چی؟”